کوردستانی
دەست بە دابەشکردنی ئەم پارەیە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی دووەمی پارەی گەنمی رادەستکراو بەسایلۆکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگادارکراون بەشی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 رەزامەندی لە سەر دراوە و لە نزیکترین کاتدا رێکاری ئیداری دەگیرێتە بەر و دەست بەدابەشکرنی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی یەک ملیار و 450 ملیۆن بۆ جوتیارانی سلێمانی دابینکراوە و بڕی 950 ملیۆن دیناریش بۆ هەولێر و بڕی 150 ملیۆنی دیکەش بۆ دهۆک دابینکراوە.
ر. ر

بیروڕا