کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان لەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاریزگای هەولێر فەرمانی گرتنی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر - بنكەی پۆلیسی ئیسكان زانیاریی گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كەتۆمەتبارێك بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی ئاگاداركردەوە كە بەدواچونی تەواو بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەزور - بنكەی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار رفاندبووی.
ئەوەشی خستووتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، غ ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە .
ر. ر

بیروڕا