کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا- 

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەلی عەلی بەگ نزیک کانیماران لە قەزای سۆران کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆراندا هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021 لە گەلی عەلی بەگ نزیک کانیماران لە قەزای سۆران رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادن لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی (شۆڤرلێت کروز رەنگی رەش و ئۆتۆمبێلی جیلی رەنگی سپی) روویدا".

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون".
س.س
Qaiwan
Qaiwan