کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: دوور لە بەرژەوەندیی تایبەتی یەکێتی بەردەوام دەبێت لە گۆڕانکاری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە لیستی سەوز لە دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانیانی سیاسیی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021 لە دەباشان پێشوازیکرد لە لیستی سەوز لە دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانیانی سیاسیی کوردستان, لەدیدارێکدا کە شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی ماف و پێداویستییەکانی زیندانیانی کوردستان، ھەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە ژیان و گوزەرانی زیندانیان لەرێگای پێداچوونەوە بە یاسا بەرکارەکان لە پەرلەمانی کوردستان.

ھاوسەرۆک بەگرنگییەوە لە رۆڵی تێکۆشەران و زیندانیانی سیاسی رووانی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا کە بەشدار و قوربانیدەری شۆڕش بوون و بەخۆڕاگریان بوونە داینەمۆی سەرخستنی خەبات، گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی پەیوەست بە حزب و سیاسەتی نوێی یەکێتی تەوەرێکیتری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و ئاماژەی بۆ ھەنگاوەکانی رێکخستنەوە و بە دامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی کرد لەسەر بنەمای پاراستنی یەیڕەوی حزبی و ژیانی رێکخراوەیی و رایگەیاند "یەکێتی وەک ھێزی رێچکەشکێن خۆی نوێ کردووەتەوە و لەسەر بنەمای ھەڤاڵێتی ھاوبەش و یەکێتی ناو یەکێتی ئۆرگانەکانمان رێکخستەوە، بەردەوامیش دەبین لە گۆڕانکاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بووژاندنەوەی یەکێتی دوور لەبەرژەوەندیی تایبەتی، ئێستا یەک یەکێتی ھەیە کە ئەویش یەکێتی شەھیدان، پێشمەرگە، تێکۆشەران، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و کەسوکاری شەھیدانە".
س.س

بیروڕا