کوردستانی

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی نێوان کەلار - خانەقین نزیک گوندی شێرەون کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئەمشەو دووشەممە 16ی ئابی 2021 لە رێگەی نێوان کەلار - خانەقین نزیک گوندی شێرەون رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (مان بارهڵگڕ و جێب واز ) روویدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی رووداوەکە سەرنشینێکی جێب وازەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan