کوردستانی

نرخی تەماتە و خەیار بۆ ئەم ئاستە بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی تەماتە و خەیار بۆ ئەم ئاستە بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا نرخی تەماتە و خەیار چوونەتە ئاستێکی پێوانەیی، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر تا 10 رۆژی دیکە نرخی تەماتە دانەبەزێت پێویستە حکومەت رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە بدات بۆ هەرێمی کوردستان.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بەرهەمانەی کە لەئێستادا لە عەلوە هەیە لە 85% بۆ 90% سەوزە بەرهەمی خۆمانە، بەڵام بەرهەمی میوە لە 25% بۆ 30% بەرهەمی خۆمانە ئەوانی دیکە هاوردەکراون".

باسی لەوەشکرد "لەئێستادا نرخی تەماتە و خەیار چوونەتە ئاستێکی پێوانەیی بە جۆرێک ئەمڕۆ کیلۆیەک تەماتەی جوان لە عەلوەی سلێمانی درا بە هەزار دینار، هەروەها کیلۆیەک خەیار درا بە 900 بۆ هەزار دینار، بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیەش وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیراسەی ئەوە دەکات کە رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە بدات بە مەبەستی هەرزانبوونی نرخەکەی".

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی باسی لەوەشکرد "وەزارەتی کشتوکاڵ لایەنی پەیوەندیدارە بۆ پێشکەوتنی کشتوکاڵ، لەئێستاشدا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هاتووەتە سەرخەت بۆ ئەوەی هاوسەنگی بازاڕ رابگرن و نرخی بەرهەمەکان بەرزنەبێتەوە، بۆیە ئەگەر تا 10 رۆژی دیکە نرخی تەماتە دانەبەزێت پێویستە حکومەت رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە بدات بۆ هەرێمی کوردستان".

باسی لەوەشکرد "لەئێستادا نرخی تەماتە و بیبەر و خەیار نرخیان بەرزە، هەروەها میوەهات بە گشتی نرخیان گرانە، تەنها شوتی و کاڵەک نەبێت نرخیان کەمترە لە میوەکانی دیکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە