کوردستانی

گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران راگیرا
مەودا میدیا-

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایدەگەیەنێت بە بڕیاری پارێزگاری کرماشان هاتوچۆی گەشتیاری لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بۆ وڵاتی ئێران راگیرا.

لە راگەیەندراەرکەدا هاتووە "بە بڕیاری پارێزگاری کرماشان هاتوچۆی گەشتیاری لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە راگیرا، بڕیارەکە بەهۆی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە قەسری شیرین کە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لە یادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلا و شارەکانی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan