کوردستانی

پیاوێک دوای مردنی هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک دوای مردنی هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی گوندی گاکوڵ - ساڵح ئاغا ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بە سەختی برینداربوو پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی پیاوەکە گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی گوندی گاکوڵ - ساڵح ئاغا روداوێکی هاتوچۆ روویدا و ژنێک گیانی لەدەستدا ، هاوسەرەکەشی کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو لەجۆری جێب واز بەناوی (عومەر تەها عەدنان ) لەدایکبووی 1996 بە سەختی برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای چارەسەری خێرا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام پێش گەشتنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan