کوردستانی

ئایا نرخی شەش نان دەكرێت بە هەزار دیناری عیراقی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا نرخی شەش نان دەكرێت بە هەزار دیناری عیراقی؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئابی 2021 خاوەن نانەواخانەکانی شاری سلێمانی لەبەردەم قایمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوە دژی گرانبوونی نرخی ئارد، داوای ئەوەشیانکرد شەش نان بکرێت بە هەزار دینار، بەڵام بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات ئەو داواکارییە پەسند ناکەن.

سۆران عەبدلغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "ئێمە داواکاری خاوەن نانەواخانەکان پەسند ناکەین کە داوایان کردووە شەش نان بکرێت بە هەزار دینار، بەڵام کێشی نانەکانمان دابەزاندووە بۆ 100 گرام هەر هەشت نان بە هەزار دینار بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی ئارد لە تورکیا گرانبووە و هیچ دەسەڵاتی ئێمەی تیادا نییە، بەڵام لە هەوڵداین ئەو گومرگەی لەسەر ئەو ئاردەیە لایبەرین و ئەو کارەبا و ئاوەی کە هەیە بە بازرگانی بۆیان هەژمار نەکرێت".

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ئاردی ناوخۆمان هەیە بەتایبەت ئاردی ئەم مانگە زۆرباشە و بەشێک لە نانەواخانەکان بەکاریدەهێنن، ئاردی خۆمان بە 25 هەزار دینارە و ئاردی دیکە بە 27 هەزار دینارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan