کوردستانی
هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە هاوکاری هێزەكانی فەڕەنسا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوو قۆڵەوە ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە ناوچەی داودەی سەر بە قەزای خورماتوو ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئابی 2021 هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە هاوکاری هێزەكانی فەڕەنسا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوو قۆڵەوە ئۆپراسیۆنێكیان لە ناوچەی داودەی سەر بە قەزای خورماتوو ئەنجامدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێرشی یەکەم هێزەكانی كۆماندۆی پێشمەرگە و یەكەیەكی هێزەكانی فڕەنسا لە شۆراو بۆ گوندی پەلکانە ئۆپراسیۆنەكەیان دەستپێكردووە، هەروەها هێرشی دووەمیش هێزێكی هاوبەشی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای 52ی سوپای عیراقی و لیوای 52ی حەشدی شەعبی لە زنجیرە چیای غەرە و گوندی قوریچای ئەنجامیان داوە.
جێگای ئاماژەیە لەم هێرشەدا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق توانیویانە لەو ناوچانە دەستبەسەر چەندین حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا بگرن.
س،س

بیروڕا