کوردستانی
لە هەڵەبجە بەشێوازێکی نوێ موختاری گەڕەک دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتییەک ئارەزووی کاری موختاری هەیە بۆ گەڕەکەکانی ناو شاری هەڵەبجە لەماوەی 10 رۆژدا سیڤییەکەی پێشکەشی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بکات.
قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتییەک ئارەزووی کاری موختاری هەیە بۆ گەڕەکەکانی ناو شاری هەڵەبجە لەماوەی 10 رۆژدا سیڤییەکەی پێشکەشی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە17ى ئابى 2021 قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایگەیاند "بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییانی سنووری کارگێڕی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و دانیشتوانی گەڕەکەکانی ناوەند و رێکخستنەوەی کاروباری (موختارەکان)ی گەڕەکەکان".
ئاماژە بەوەشکراوە "داواکارین هەر هاوڵاتییەک کە ئارەزووی کاری موختاری (ئەنجوومەنی گەڕەک) دەکات و دەیەوێت ببێتە موختار سیڤی(CV)پێشکەشی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بکات بە مەبەستی دانانی وەک موختاری گەڕەک".
قایمقامییەتی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو "پاش هەڵسەنگاندن و بوونی مەرجە پێویستەکانی بوون بە موختار هەر گەڕەکێک موختارێکی بۆ دادەنرێت".
س.س
س.س
بیروڕا



