کوردستانی

شەش تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین شەش تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكات، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو مادانەی دەستیان بەسەردا گیرابوون سووتێندراون.
 
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین رایگەیاند "لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بۆ ڕێگری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر بەشی مادە هۆشبەرەکان و هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ توانیان شەش تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر بکەن، دوای یەکلابوونەوەی دۆسیەکانیان بە بڕیاری دادوەر سزا دران".
 
ئاماژەی بەوەشدراوە "ئەو مادە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیرا بوو بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن هەستاین بە سوتان و لەناو بردنیان لە (کورەی تایبەت بە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ) بە نوێنەرایەتی (دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و تەندروستی و بەشی مادە هۆشبرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین)".
 
سەرجەم ئەو مادانەی کە لەناو بران بریتین لە :
 
1- کریستاڵ (3٫775) کیلۆ.
 
2- حەشیش دوو کیلۆ.
 
3- هێرۆین 100 گرام.
 
4- تریاک سێ سەنت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan