کوردستانی

پۆلیسی هەولێر بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارێک داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارێک داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر داواکارییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتبارێک کە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە داواکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "ئەم تۆمەتبارەی کە لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوە داواکراوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هەرکەسێک زانیاری دەربارەی دەزانێت ئاگادارمان بکاتەوە لە رێگەی نامە یاخود پەیوەندی بکات بە ژمارە مۆبایلی پۆلیس (066134)".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە وێنەی تۆمەتبار بڵاو کراوەتەوە".
https://www.facebook.com/hawlerpolice87/videos/345817033841358
س.س
Qaiwan
Qaiwan