کوردستانی
فڕۆکەکانی تورکیا بنکەیەکی تەندروستییان لە سنووری شنگال بۆردومان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان رایگەیاند، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بنکەیەکی تەندروستییان لە گوندی سكێنی لە قەزای شنگال بۆردومان کردووە شەهید و بریندار هەیە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئابی 2021 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەیەکی تەندروستییان لە گوندی سکێنی سەر بەقەزای شنگال بۆردومانکرد، لەو بارەیەوە حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە مەودا میدیای رایگەیاند، بە وردی زیانەکان دیارنین، بەڵام زانیاریمان پێ گەیشتووە کە ژمارەیەک شەهید و بریندار هەن، چونکە ئەو بنکە تەندروستییە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی پەکەکەی تێدابووە و لەو کاتەدا فڕۆکەکانی تورکیا بنکەکەیان کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بنکە تەندروستییە پێشتر خوێندنگەبووە و لە لایەن پەکەکەوە کراوە بە بنکەی تەندروستی و ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج و سێ ئۆتۆمبێلیش سوتێندراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ئەنجامی بۆردومانێکی دیکەی فڕۆکەکانی تورکیا سەعید حەسەن سەعید بەرپرسی سەربازی پەکەکە و برازایەکیشی کە لەگەڵی بووە شەهیدبوون و سێ ئەندامی دیکەی پەکەکە برینداربوون.
ر. ر

بیروڕا