کوردستانی

20 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


20 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 189کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 189کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و هەزار  995 و دە تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.

 بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 271 هەزار و 373 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 219 هەزار و 324 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 5098 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan