کوردستانی

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بودجەوە داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بودجەوە داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکات
مەودا میدیا-

لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات لەبرى ناردنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 ژمێرەى کۆتایى و راپۆرتى دیوانى چاودێرى دارایى ئاراستەى پەرلەمان بکات.

لە راگەیەندراوێکی لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووریی پەرلەمانی کوردستان هاتووە، کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2021، لیژنه‌کە  كۆبووەتەوە و لە تەوەرێکدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵی 2021ى هه‌رێم کرد.  

باسی لەوەشکردووە "دوای گفتوگۆكردنی، لیژنه‌ بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات و تێیدا داواى ئه‌وه‌ بكات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ برى ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى ساڵی 2022 ئاماده‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا له‌ كاتی یاسایی خۆیدا پڕۆژه‌یاساكه‌ بۆ په‌رله‌مان بنێرێت".
   
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات له‌ برى ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، حكومه‌تی هه‌رێم دوو به‌یان مالی بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م و دووه‌مى ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و له‌ كۆتایی ساڵیش ژمێره‌ى كۆتایی و راپۆرتی چاودێریی دارایی بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه‌ بكات"

ر. ر  
Qaiwan
Qaiwan