کوردستانی

خانەنشینکردنى ئەم توێژە دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانەنشینکردنى ئەم توێژە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتى پێشمەرگە داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی و یەکە ئیدارییەکان کرد لە ماوەی یەک مانگدا لیستی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەیان بۆ رەوانەبکەن کە خانەنشینی دەیانگرێتەوە. 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە ئاراستەى ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە کراوە، داواکراوە بەڕێوەبەرایەتیى و یەکە ئیدارییەکان لەو بارەیەوە ئاگاداربکاتەوە تا لیستەکان رەوانەى وەزارەت بکەن.

هەروەها لە نوسراوەکەدا تەمەنى خانەنشینى 10 پلەى سەربازى لەناو وەزارەتى پیشمەرگە دیاریکراوە کە بە فەریق دەستپێدەکات و بە پێشمەرگەى ئاسایی کۆتایی دێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan