کوردستانی
بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن ژمارەیک شوشتنگە لە هەولێر داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەوانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن ژمارەیەک شوشتنگە (غەسل) داخراون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاوی خاوێنی ماڵان سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتی داوە بەو شوشتنگانەی ئاوی خاوێن بەکاردەهێنن و ریسایکلییان نییە.
باسی لەوەشکردووە "دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان ژمارەیەک شوشتنگە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون و بەبێ ریسایکلین کاریانکردووە کە ئەوەش هۆکارە بۆ بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن بۆیە سزادران و داخران".
لە راگەیەندراوەکەدا داواش لە شوشتنگەکان کراوە، پابەندی رێنماییەکان بن بۆئەوەی دوچاری لێپرسینەوە نەبن.

ر. ر
بیروڕا