کوردستانی
وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی دابەزاندنی نرخی پەلەوەر داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە پێناو دابەزاندنی نرخی پەین داوایەکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و تێیدا داوادەکات باج لەسەر هاوردەی پەین لاببرێت لە پێناو دوبارە دابەزاندنەوەی نرخی پەلەوەر.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی ئابی 2021، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و تێیدا داوا دەکات لە پێناو دابەزاندنی نرخی پەین بودجەیەک بۆ دابینکردن و دابەشکردنی پەین لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکان بەنرخی پاڵپشتیکراو بۆ جوتیاران تەرخان بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داواکراوە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت لە بەخشینی کۆمپانیاکان لە (رسومات و باجی گومرگی ) تایبەت بە هاوردەکردنی پەین، تاوەکو بەنرخێکی گونجاو بگاتە دەستی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

ر. ر
بیروڕا