کوردستانی
دوو کۆمپانیای گەشتکردن دەیان هەزار دۆلاریان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و هەڵهاتوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە سلێمانی دوو کۆمپانیا بەناوی وەرگرتنی ڤیزا و گەشتکردنەوە پارەیان لە ژمارەیەک هاوڵاتیی وەرگرتووە و هەڵهاتوون، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو کەیسە دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئابی 2021 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، لەشاری سلێمانی دوو کۆمپانیای گەشتیاری بەناوی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی بیلاڕووسەوە دەیان هەزار دۆلاریان لە ژمارەیەک هاوڵاتیی وەرگرتووە و ڤیزای ساختەیان بۆ دروستکردوون و خاوەنی کۆمپانیاکان پارەکانیان بردووە و هەڵهاتوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەیسە دەستیپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی خاوەنی ئەو کۆمپانیایانە.
ر. ر

بیروڕا