کوردستانی
گۆڕانکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا تابلۆی ئۆتۆمبێل بڵاوکرابووەوە کە گۆرانی بەسەردا هاتووە، وەتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو شێواز و دیزاینەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندییەکی نییە بەو شێوازەی کەبڕیارە لە لایەن وەزارەتی گۆاستنەوەوە دیاری بکرێت.
لەسەر ئەو شێواز و دیزاینی تابلۆی ئۆتۆمبێلانەی ئەمڕۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە فازل حاجی، وەتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو شێوازە تابلۆیەی بڵاوکراوەتەوە راست نییە و هیچ پەیوەندییەکی بەو شێوازەوە نییە کە بڕیارە لە لایەن وەزارەتی گۆاستنەوە و گەیاندنەوە لە داهاتوودا بۆ ئۆتۆمبێلەکانی کوردستان دیاری بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەتاوەکو لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە و شیوازێکی فەرمی دیارینەکرێت و بڕیاری گۆڕانکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان جێبەجێ نەکرێت هەر وێنەیەک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە فەرمی نییە و راست نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لەگەڵ ژمارەکان پیتیشی بۆ زیاد دەکرێت.
ر. ر

بیروڕا