کوردستانی

هەولێر؛ مێردمنداڵێکی 10 ساڵ شەش کەس بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ مێردمنداڵێکی 10 ساڵ شەش کەس بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، مێردمنداڵێکی تەمەن  10 ساڵ بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لە شەش کەسی-داوە.

ئەمڕۆ سیشەممە، 17ی ئاب 2021 فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر مێردمنداڵێکی تەمەن 10 ساڵ لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێک شەش کەسی کردە ژێرەوە، بەهۆیەوە سەرجەمیان برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە ".

باسی لەوەشكردووە "جۆری ئۆتۆمبێلەکە BMW بووە و دوای ئەوەی خۆی لەو شەش کەسە داوە، دواتر خۆی بە ستۆنێکی کارەباش کێشاوە ".

ئاماژەی بە ئەوەشكردووە "مێردمنداڵەکە رادەستی پۆلیس کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە ".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan