کوردستانی

سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئامادەم خۆم کاندید بکەم بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئامادەم خۆم کاندید بکەم بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا
مەودا میدیا-

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئامادەیی خۆیی بۆ کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری تورکیا راگەیاند.

لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەل رۆژنامەی (دوڤاری) تورکی  سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رادەگەێنێت،  مەرجی ناو زیندان زۆر سنوردارکراون و ھەرەشەیەکی زۆری لە سەرە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، زیندانەکانی تورکیا بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە، لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دەمیرتاش دەڵێت، ئەگەر حیزبەکەم و خەڵک ئەو ئەرکە بخەنە سەر شانم  ئامادەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا خۆم کاندید بکەم.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر پەروین بۆڵدان ھاوسەروکی گشتی ھەدەپە راگەیاند دەمیرتاش تاکە کاندیدیانە بۆ سەرکۆماری تورکیا.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan