کوردستانی
"نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ دەگاتە هەزار دینار"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، نرخی بەنزین زیاتر روو لە بەرزبوونەوە دەکات و نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ دەگاتە هەزار دینار.
بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بە دوو هۆکار هه‌یه، هۆکارێکی له ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلارە، دووه‌میشیان ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان پشتمان به ئێران به‌ستووه بۆ هێنانی به‌نزین له‌وێوه و لە ئێستادا بەنزین لەوێ گرانه".
ئاماژە بەوەشدەکات، هۆکاری ناوخۆیش ئه‌وه‌یه که به‌نزین لێره قۆرغکراوه بۆ دوو کۆمپانیا به ئاره‌زوی خۆیان نرخێک داده‌نێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم جۆره‌ها باجی خستووەته‌سه‌ر که دێته ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
بەرزان محەمەد باسی لەوەشكردووە، جاران بۆ یه‌ک تانکه‌ر هه‌زار و 200 لیتر 25 دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا 75 دۆلاره، 100 دۆلاریش له رێگه‌ی کۆمپانیاکه‌وه ده‌یده‌ن کۆمپانیای دڵنیایی جۆره‌ها کۆمپانیایان دروستکردووه له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه حکومه‌ت نه‌یتوانیووه بڕیارێک بدات که ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌فرۆشێت به‌نزینخانه‌کان نه‌توانن به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخی بکه‌نه سه‌ر.
ر. ر

بیروڕا