کوردستانی
بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران‌دا کوردێک كرایە فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌میر شه‌هرام ئێرانی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی روژهه‌ڵاتی کوردستانە و بۆیەکەم جار وەک کوردێک له لایه‌ن رابه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێرانه‌وه وه‌کو فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران دادەنرێت.
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا بە دانانی شەهرام ئێرانی، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکانی ئێران، كە ناوبراو لە ئایینزای سوننەیە و له ساڵی 1967 لە شاری سنه‌ی روژهه‌ڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
لە بڕیارەکەی خامنەیی-دا هاتووە، بەپشتبەستن بە ئەزموون و بەرپرسیارێتییەكانی پێشووتری، شەهرام ئێرانی بە پلەی ئەدمیراڵ وەک فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکانی ئێران دیاری‌کرا.
میدیا ئێرانییەکان باس لەوەدەکەن شەهرام ئێرانی یەکەم سوننە مەزهەبە کە ئەو پلەیە وەربگرێت لە مێژووی ئێران‌دا، تەنانەت هیچ موسوڵمانێکی سوننە مەزهەب پلەی فەرماندەی لە ریزەکانی سوپای ئێران‌دا وەرنەگرتووە.
ر. ر

بیروڕا