کوردستانی

راپەڕین؛ بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل کەسێک دەستگیر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپەڕین؛ بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل کەسێک دەستگیر کرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، بەشی مکافحە تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوەکرد، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی ماتۆڕسکیلی لێ دزراوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد، پاش بەدەستهێنانی زانیاری تواندرا تۆمەتبارێک لەلایەن هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) بە هاوکاری بازگەی ئاسایشی بانوەقەل دەستگیربکرێ و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی ئەو ماتۆڕسکیلی ئەو هاوڵاتییەی دزیووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە ناوی (س.ل) لەدایک بووی ساڵی 1996، دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەیە، وە دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا و لەئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیرکراوە و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال