کوردستانی

برنجی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


برنجی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان گەیشت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، 38 تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتە عیراق و لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگەیەندرێتە سەرجەم بریکارەکانی خۆراک.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئابی 2021 وەزارەتی بازرگانی عیراق راگەیەنراوێکی لەبارەی گەیشتنی 38 تۆن برنج بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بڵاوکردەوە لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەسەر تەواوی پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت و هۆکاری درەنگ دابەشکردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گرفتی گواستنەوەی لە رێگەی ئاویەوە.

باسی لەوەشکردووە، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان خۆراک گەیشتووەتە 100% و هەموو مادەکان ئامادەن جگە لە برنج لەسەرجەم پارێزگاکان و لە چەند رۆژی داهاتوودا 40 تۆن برنجی دیکە دەگاتە عیراق.

لەساڵی 1995ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری ژمارە 986 لە چوارچێوەی بەرنامەی خۆراک بەرامبەر نەوت رێگەیدا حکومەتی عیراق بڕێک لەو نەوتەی هەیەتی بیفرۆشێت تابتوانێت بە داهاتەکەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی پێ بکڕێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan