کوردستانی
شنگال؛ ژمارەی ئەو کەسانەی لە بۆردومانەکەی تورکیا شەهید بوون گەیشتە هەشت کەس
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شنگال رایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێی تورکیا بۆ سەر شنگال هەشت کەس شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شنگال لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "لە هێرشەکە دوێنێی تورکیادا بۆ سەر نەخۆشخانەی گوندی سکین-ی شنگال هەشت کەس شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو هەشت کەسەی شەهیدبوون چواریان شەڕڤانی یەبەشەن کە لەنەخۆشخانەکە چارەسەریان بۆ دەکرا، هەروەها سێ لە شەهیدەکان، کارمەندی تەندروستی بوون، کە لە کۆمەڵگای ئێزدییان کاریان دەکرد و شەهیدەکەی دیکەش ناوی موخلیسە سیدار، کە خەڵکی شاری شرناخی باکوری کوردستانە و پزیشکە و لە ساڵی 2014ەوە لە نەخۆشخانەکە کار دەکات و ئەو چوار کەسەی کە برینداربوون سەرجەمیان کارمەندی تەندروستی بوون.
دوێنێ سێشەممە فڕۆکەکانی تورکیا چەند جارێک هێرشیانکردە سەر بنکەی تەندروستی گوندی سکین، بەپێی زانیاریەکان بۆردومانەکە لەکاتێکدابوو کە لە هێرشەکەی رۆژی دووشەممە (16ی ئاب) چەند بەرپرسێکی یەبەشە لە شنگال کوژراون و برینداربوون، پاشان بۆ چارەسەرکردن گەیەنراونەتە بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی سکین و پاشان بنکەکە جارێکی دیکە کراوەتە ئامانج.
ر. ر

بیروڕا