کوردستانی

"زیاتر لە 35%ی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواوکراوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"زیاتر لە 35%ی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواوکراوە"
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان رایگەیاند، زیاتر لە 35%ی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواو کراوە و تا کۆتایی ئەمساڵیش تەواوی کارەکانی بڕین و پردەکان و ئاوبارەکانی شەقامەکە تەواو دەکرێن.

سەبارەت بە بەرەوپێشچونەکانی شەقامی 100 مەتری (پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان ) شاباز سدیق، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان بە مەودا میدیای راگەیاند، كارەكانی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەرەو پێش چووە و زیاتر لە 80%ی كاری بڕین و پڕكردنەوە لە تەواوی پڕۆژەكە ئەنجامدراوە، هەروەها بەشی زۆری كارەكانی جێبەجێكردنی دروستكردنی 67 ئاوبارە بە بەرزترین كوالێتی و تایبەتمەندی سەردەم كارەكانیان بەسەركەوتووی كۆتایی پێهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوكات دروستكردنی  پردو ئینتەرجێنج و ئەندەرپاسی ناو پڕۆژەكە بە میكانیزمێكی خێراو سەردەمیانە كاری تێدا دەكرێت لە قۆناغی تەواو كاریدایە و دەستیشكراوە بەكاری راخستنی چینی یەكەمی بڕگە تەواو كارییەكان، كە بریتییە لە قۆناغی پێش ئەنجامدانی قیركردن.

پڕۆژەی شەقامی  100ی سلێمانی یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی شاری سلێمانی و بە تەواوبوونی پرۆژەکە قەرەباڵغی و لۆدی سەر شەقامەکانی شاری سلێمانی کەمدەکاتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan