کوردستانی

دادگای گەرمیان بڕیاری لەسێدارەدانی کەسێک دەردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای گەرمیان بڕیاری لەسێدارەدانی کەسێک دەردەکات
مەودا میدیا-

دادگای تاوانەكانی كەركوك / گەرمیان دوای حەوت ساڵ لە دەستگیرکردنی بەتاوانی ئەنجامدانی تەقینەوەی خۆکوژی و شەهید و بریندارکردنی چەندین هاوڵاتییانی مەدەنی، بەگوێرەی یاسای تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چەکدارێکی ئۆزبەکستانی دەرکرد کە لەناو داعشدا کاری کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، چەکدارێکی داعش کە لەدایکبوی ساڵی 1989ی ئۆزبەکستانە، لە 14ی تەمموزی 2014 و لەکاتێکدایە سەرقاڵی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکرا بووە، بەبرینداری لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان لە قەرەتەپە دەستگیرکراوە.

باسی لەوەشكردووە، ئەو چەکدارە سەرەتا لە رەققە لەگەڵ داعش کاریکردووە و دواتر بۆ ئەنجامدانی کردەوەی خۆکوژی هاتووەتە موسڵ و دواتریش بۆ سنوری پارێزگای دیالە گوازراوەتەوە، ئەو چەکدارە بەهۆی تاوانەکانی کەبوونەتە هۆی شەهید و برینداربوونی چەندین کەس و دوای دەستگیرکردنی رووبەڕووی دادگا کرایەوە.

ئاسایشی گەرمیان راشی گەیاند، دوای چەندین دانیشتنی دادگای تاوانەكانی كەركوك / گەرمیان رۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەو چەکدارە دەرچووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan