کوردستانی

مژدەیەک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەتەوابوونی پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا، کارەبای نیشتیمانی بەشێوەیەک زیاد دەکات تا ئاستی لابردنی موەلیدە هەلییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئابی 2021 ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا زیاتر لە 800 ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بەستراوە کە بەنزیکەی دەکاتە نیوەی هاوبەشانی کارەبای نیشتیمانی لە هەریمی کوردستان، بە تەواوبوونی پرۆژەکە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاددەکات تا ئاستی لابردنی موەلیدە ئەهلییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بۆمان دەردەکەوتووە کە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی بەرچاو لە رابردوودا کارەبایان بەفیڕۆداوە لەدوای بەستنی پێوەری زیرەک ئەو بەفیڕۆدانە نامێنێت و کێشەی دزینی کارەبا و سووتانی محاویلە و بەفیڕۆچوونی کارەبا لە هێڵەکانی گواستنەوە کەمدەبێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کارەبای نیشتیمانی.

وتیشی، لە کوردستان ملیۆنێک و 600 ھەزار ھاوبەشی کارەبا هەیە و ئێستا زیاتر لە 800 ھەزاریان پێوەری بۆ بەستراوە و پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک بەردەوام دەبێت تا کۆتایی دێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan