کوردستانی

ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی چەمشکو لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، بەرگریی شارستانی دهۆک توانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات، ئاگرەکە تەنها زیانی مادی هەبووە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئابی 2021 ئاگر لە کەمپی چەمشکو لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، لەئەنجامدا دوو خێمە سوتاون".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەرگریی شارستانی دهۆک توانیویەتی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات، ئاگرەکە تەنها زیانی مادی هەبووە، هەروەها لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ زانیان هۆکاری رووداوەکە و دیاریکردنی زیانە مادییەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال