کوردستانی
لەم مانگەوە مووچەی ئەم توێژە کەم دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، له‌م مانگه‌وه خانه‌نشینی پله باڵا و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌یاسای چاكسازی خه‌رج ده‌كرێت.
پێنجشەممە 19ی ئابی 2021 زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای فەرمیی یەکێتیی راگەیاند "له‌م مانگه‌وه خانه‌نشینی پله باڵاكان كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه به یاسای چاكسازی ژماره 2ی ساڵی 2020 دابه‌شده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌ئێستادا خانه‌شینی پله باڵاكان و په‌رله‌مانتاران دیاریی كراوه و له 80%ی كۆی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م یاسایه هیچ پله باڵایه‌ك نابێت له‌سه‌رو 50 % ی كۆی مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت".
باسی لەوەشکردووە " ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 45 ساڵ زیاتر بێت 15% ی كۆی مووچه و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به مه‌رجێك له50 % ی كۆی مووچه‌كه‌ی تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبێته 45 ساڵ، 15%ی كۆی مووچه و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك نه‌گاته له25 %ی كۆی مووچه‌كه‌ی".
روونیشیکردووەتەوە، بەگوێرەی یاساکە، بەرزترین مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتار دەبێتە ( 4 ملیۆن و 400 هەزار) دینار بۆ ئەوانەی تەمەن و خزمەتیان هەیە، هەروەها نزمترینیش دەبێتە ( 2 ملیۆن ) دینار بۆ ئەوانەی گەنجن و خزمەتیان كەمە.
ر. ر

بیروڕا