کوردستانی
ئەو تۆمەتبارەی لە یانەیەکی شەوانەدا هێرشدەکاتە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پاسەوانەی یانەی شەوانەیەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە هێرش دەکاتە سەر گەنجێک دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئابی 2021 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوی هێرشکردنە سەر ئەو گەنجە لەلایەن پاسەوانی یانەیەکی شەوانەی سلێمانییەوە، لە مانگی 12ی ساڵی 2020 بووە، بەڵام ڤیدیۆکەی دوێنێ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، بۆیە بەڕێوەبەری پۆلیس داوای بەدواداچوونی خێرای کرد و بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە".
ئەوەی خستەڕوو "گەنجەکە کاری گەیاندن (دیلیڤەری) دەکات، بەڵام نازانین بۆچی چووەتە ئەو یانە شەوانە، هێرشەکەش دوای ئەوە دێت کە لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکان بووەتە دەنگە دەنگیان، بەڵام ئەوکات گەنجەکە هیچ سکاڵایەکی تۆمار نەکرد تاوەکو دوێنێ کە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گەنجەکە ناوی ئالان جەمال ئەحمەدە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و تۆمەتبارەکەش ناوی (م. ف. ع)ە و لەدایکبووی ساڵی 1993یە بە ناسنامەی ئێرانی و دانیشتووی سلێمانییە، بە بڕیاری دادوەر بەندکراوە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە رایگەیاند، لە ئێستادا ناتوانین وردەکاریی زیاتر بخەینەروو تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواودەبن.

ر.ر
بیروڕا