کوردستانی
هەولێر؛ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سێ کەس بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سێ کەس بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە "دوای ئاگادارکردنەوەمان لە بوونی دوو حاڵەتی دزیکردنی زێڕ و پارە لە گەڕەکی مامۆستایان، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانرا بە کەمتر لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "تۆمەتبارەکان ناویان (م. خ. ح) و (ح. غ. ح) و (د. ز. ح)ە و هەرسێکیان دانیان بە تاوانەکەیانداناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 433ی یاسای سزادانی عیراقی راگیران ".
ر. ر
بیروڕا



