کوردستانی
کاتی ناردنی 200 ملیارەکە دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگەیاند، ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رێككاره‌كانی ته‌واو بووه تەنها واژۆی وەزیری دارایی ماوە و دەشڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئابی 2021 فازل نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند " مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نوسراوی ناردنی 200 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه و هه‌موو رێككاره‌كانی پێویست ته‌واو كراون، ته‌نها ئەوە ماوه وه‌زیری دارایی واژووی له‌سه‌ر بكات".
پێشتریش فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کەناڵی رووداوی راگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕياردراوە کە بۆ ئەم مانگە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بڕیاریشە لە 25ی ئابی2021 پارەکە لە رێگەی بانکەکانەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە ناردنی 200 ملیار دینارەکە به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا كۆتایی ئەمساڵ و کاتی موازەنە به‌رده‌وام ده‌بێت.
ر. ر

بیروڕا