کوردستانی
شەش نان کرا بە هەزار دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە بەهۆى گرنبوونى ئارد و سووتەمەنییەوە لە بەشێک لە نانەواخانەکانی سلێمانى و هەڵەبجە شەش نان کرا بە هەزار دینار نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانیش دەڵێت، هەق بە نانەواخانەکانە و یەک ساڵە ئێمە هۆشداریمان لە گرانبوونی نان داوە.
ئازاد رەمەزان، نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی لە بارەی گرانبوونی نرخی نان بە مەودا میدیای راگەیاند، گرانکردنی نرخی نان لە لایەن نانەواخانەکانەوە مافی خۆیانە، چونکە لە ئێستادا نرخی ئارد و سووتەمەنی بەرزبووەتەوە و چەندین جار هۆشداریمان داوەتە حکومەت و لایەنی بەرپرس، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە.
جوینت بە لەگەڵ یوتیوبی مەودا میدیا
وتیشی، ئەو ئاردەی کە دەکرێت بە نان لە تورکیاوە دێت و تورکیاش لە روسیاوە دەی هێنێت و تا دەگاتە ئێرە چەندین جار گومرگ دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە نرخێکی گران بگاتە دەستی نانەواخانەکان و لە ئێستادا هەر تۆنێک ئارد 90 دۆلار گومرگ چووتە سەری.
جەختیشیکردەوە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی نانەواخانەکان بکات، بە پێدانی سوتەمەنی و هەرزانکردنی نرخەکەی و کەمکردنەوەی گومرگ لەسەر ئارد.
ئەوەش لە کاتێکدایە گرانکردنى نرخی نان بەهۆی ئەوەوەیە نرخى ئارد گرانبووە، بەجۆرێک بۆ هەر تۆنێک ئارد زیاتر لە 50 دۆلارى چووەتەسەر.

ر. ر
بیروڕا