کوردستانی
نرخی یەک لیتر بەنزین دەکرێت بە 650 دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتى عیراق رۆژانە بڕى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت و نرخى لیترێک بەنزینیش دەبێت بە 650 دینار.
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتى عیراق رۆژانە بڕى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت و نرخى لیترێک بەنزینیش دەبێت بە 650 دینار.
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021 کەمال ئەتروشى، وەزیرى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کەناڵی رووداوی راگەیاند، لە مڕۆوە وەزارەتى نەوتى عیراق رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەنێرێت بۆ هەرێمى کوردستان و بەو هۆیەشەوە نرخی هەر لیترێک بەنزین دەبێت بە 650 دینار.
وەزیرى سامانە سروشتییەکان باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرى نەوتى عیراق لەسەر ئەوە رێککەوتون کە لە مڕۆوە وەزارەتى نەوتى عیراق یەک ملیۆن لیتر بەنزین رۆژانە بنێرێت بۆ هەرێمى کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نرخى یەک لیتر بەنزین لە هەرێم بە 650 دینار دیارى دەکرێت و خودى خۆى سەرپەرشتى دابەشکردنى بەنزینە نێردراوەکەى بەغدا دەکات بۆ وێستگەکانى دابەشکردن لە هەرێمى کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی 10ی ئەم ساڵەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و هیچ خێزانێکى کورد نامێنێت بۆ ئەم زستانە نەوتى سپى وەرنەگرێت.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



