کوردستانی
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە پۆستەکەی لادەبرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەى لادەبرێت و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دادەنرێت.
لەو بارەیەوە مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەکراوە کە بڕیار دراوە لە پۆستەکەی لا ببرێت و کەسێکی دیکە بخرێتە شوێنەکەی.
سەبارەت بەوەی کێ دەچێتە ئەو پۆستەوە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری پێشووتری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ببێتە سەرپەرشتیاری نوێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ.
دووپاتیشیکردەوە، کە ئەو ئەفسەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و هەر فەرمانێک لە سەرەوە بێت وەک خۆی جێبەجێی دەکات وتیشی، جارێ دیار نییە لە داهاتوودا لە چ پۆستێکدا خزمەت دەکات.
ر. ر

بیروڕا