کوردستانی

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو.

هۆگر عزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر بنكەی پۆلیسی كەسنەزان، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا. م. ا) و (م. ع. م) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، یەكێكیان لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات و ئەوەی دیكەش لە سنووری بنكەی پۆلیسی كەسنەزان، داواكرابوون و هەردوو تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رادەستی دادگا كران.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan