کوردستانی

وەزیری خوێندنی باڵا: زۆرترین خوێندکار لە زانکۆکان وەردەگیرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری خوێندنی باڵا: زۆرترین خوێندکار لە زانکۆکان وەردەگیرێن
مەودا میدیا-

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن لەناو هۆڵی زانكۆكان دەبێت و هەوڵ دەدەین زۆرترین دەرچوانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ حكومییەكان وەربگیرێن.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە فیستیڤاڵ و پێشانگەی تەكنۆلۆژی تێكفێست بە میدیاکانی رایگەیاند، بە پێی ھەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی، رەوشی خوێندنی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو باشتر دەبێت و دەتوانرێت لەناو ھۆڵەکانی خوێندن وانەکان بخوێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ پلانیان ھەیە زۆرترین دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانەوە لە زانکۆکان وەربگیرێن.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan