کوردستانی
مژدەیەکی خۆش بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانەی کە کۆدیان هەیە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە دەتوانن بێنە سەر شەقام و سزا نادرێن.
ئومێد محەمەد، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی ئێمە لەوەدایە دوو بڕیار هەیە لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان یەکێک لەوانە ئەوەیە، ئەو ئۆۆتۆمبێلانەی لەلایەن هاتوچۆوە کۆدیان بۆ کراوە هیچ کێشەیەکیان نییە دەتوانن بێنە سەر شەقام، بەڵام بڕیارێکی دیکە ئەوەیە کە ئەم ئۆتۆمبێلانە رێگەپێدراو نین بێنە سەر شەقام".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەمڕۆ سەردانی لایەنی پەیوەندیدارمان کرد لە دەباشان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتمان دیارینەکردبوو رێگەمان پێنەدرا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببین، دواتر چوینە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیان راگەیاندین کە قوباد تاڵەبانی وتویەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کۆدیان بۆ کراوە دەتوانن بێنە سەر شەقام کێشەیان نییە بە مەرجێک جام رەش نەبێت و چەکیان پێ نەبێت".
باسی لەوەشکرد "سبەینێ بڕیارە قسە لەگەڵ هاتوچۆی سلێمانی بکرێت، بۆ ئەوەی کە ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاییانەی کە کۆدیان هەیە و رێگەپێدراون دەتوانن بێنە سەر شەقام".
سەبارەت بە پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئومێد محەمەد وتی "پێدانی ژمارە بەو ئۆتۆمبێلانە رێگەچارەیەکی باشە، چونکە ئەو بڕیارە هەم سوودی دەبێت بۆ ئێمە و هەم بۆ حکومەتیش، لەبەر ئەوەی ئێمە کە لە بەرانبەر پێدانی ژمارە بڕێک پارە بدەین ئەوە دەبێتە داهاتێکی باش بۆ حکومەت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت، سزادانی ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێل و چەکە بەکاردەهێنن.
س.س

بیروڕا