کوردستانی
هاتوچۆی گەشتیاری بۆ وڵاتی ئێران دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان رایدەگەیەنێت له ئێواره‌ى 16 ئابی 2021 كۆمارى ئیسلامى ئێران هاتوچۆى گه‌شتیارى له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان راگرتبوو ئه‌مڕۆ هاتوچۆى گه‌شتیارى ده‌ستىپێكرده‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان رایدەگەیەنێت له ئێواره‌ى 16 ئابی 2021 كۆمارى ئیسلامى ئێران هاتوچۆى گه‌شتیارى له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان راگرتبوو ئه‌مڕۆ هاتوچۆى گه‌شتیارى ده‌ستىپێكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگه‌یاند "دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆی گەشتیاریی لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە راگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لە رێگەی دەروازەکەوە دەستیپێکردەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلا و شارەکانی عیراق، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێوارەی 16ی ئابی 2021ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە راگرتووە".
ئەوەسخراوەتەڕوو "لەئێستادا گەشتکردن لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردووەتەوە و هاوڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن بە ڤیزا لە رێگەی دەروازەکەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن".
س.س
بیروڕا



