کوردستانی
پێنج گەنج کەوتنە ناو ئاوەوە و یەکێکیان خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک پێنج گەنج چوونەتە سەر قەراغی ئاوی زێی خاپوور کەوتوونەتە ئاوەکەوە، لە ئەنجامدا یەکێک لە گەنجەکان خنکاوە.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021 قەزای زاخۆ پێنج گەنج لەکاتی شەڕەئاودا کەوتوونەتە ناو ئاوی زێی خاپوورەوە، لە ئەنجامدا یەکێک لە گەنجەکان خنکاوە و یەکێکی دیکەش دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجەی خنکاوە ناوی (هـ، ر، م) تەمەنی 16 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە، هەروەها ئەو پێنج گەنجە خزمی یەکتربوون خەڵکی ئەو گوندەشن کە رووداوەکەی تیادا رووداوە".
س.س

بیروڕا