کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان گەشتی عومرە دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان گەشتی عومرە دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە شاری هەولێرەوە یەکەم کاروانی گه‌شتى عومره‌ دواى پرۆسه‌ى حه‌ج له‌ هه‌رێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە ده‌ستىپێكردەوه‌ بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند "ئه‌مڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021 یه‌كه‌م گه‌شتى عومره‌ دواى پرۆسه‌ى حه‌ج له‌ هه‌رێمی کوردستانەوە ده‌ستىپێكردەوه‌ و ژمارەی عومرەکاران 94 کەسە".

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی حه‌ج و عومره‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو "بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف هەموو کارئاسانییەک دەکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بتوانن بە ئاسانی گەشتی عومرە بکەن".

س،س

Qaiwan
Qaiwan