کوردستانی
ئیلهام ئەحمەد لەبارەی هێرشەکانی تورکیا داوایەک لە روسیا و ئەمەریکا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند، تورکیا هێرشەکانی بۆسەر گەلانی باکوری سوریا دەستپێکردوەتەوە، ئەو گەلانەی کە رووبەڕووی تیرۆر و ستەم بوونەتەوە.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند، تورکیا هێرشەکانی بۆسەر گەلانی باکوری سوریا دەستپێکردوەتەوە، ئەو گەلانەی کە رووبەڕووی تیرۆر و ستەم بوونەتەوە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی رایگەیاندووە، هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناوچەکانی ئاگربەست کە روسیا و ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکەن، راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی شەڕە لەلایەن تورکیاوە بەرامبەر گەلانی باکوری سوریا.
باسی لەوەشکردووە "هێرشەکانی تورکیا بەرانبەر ئەو گەلانەیە کە رووبەڕووی تیرۆر و ستەم بوونەتەوە، بۆیە داوا لە سەرپەرشتیارانی ئاگربەست (روسیا و ئەمەریکا) دەکەن ئەرکی خۆیان بۆ راگرتنی هێرشەکان جێبەجێ بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی هیمۆ لە رۆژئاوای شاری قامشلۆ دەکاتە ئامانج، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر کرایە ئامانج، کە ئۆتۆمبێلی ستافی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە لە رۆژئاوای کوردستان.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



