کوردستانی

وەزیری کارەبا: پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت لە قازانجى هەمووانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کارەبا: پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت لە قازانجى هەمووانە
مەودا میدیا-

وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت لە قازانجى هەمووانە و کاتژمێرەکانى کارەبا زیاد دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئابی 2021 کەمال محەمەد، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە میدیاى فەرمى پارتى راگەیاند "لە رۆژى چوارى ئایارى ئەمساڵەوە پڕۆژەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت دراوە بە ئەنجومەنی وەزیران و لە ئەنجومەنی وەزیران تیمێکی راوێژکاری کاری لەسەر دەکات و ئێستا ئەوان زیاتر پێوەی گرێ دراون".

باسی لەوەشکردووە، بڕیار دراوە کە بدرێتە کەرتی تایبەت، ئەمەش لەبەر ئەوەی بابەتێکی ھەستیارە و ساڵێک و دوو مانگە ئەو پڕۆژەیە کاری لەسەر دەکرێت.

لەبارەى سوودەکانى پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت وەزیرى کارەبا ئاماژەى بەوەکرد "سوودەکانی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئەوەیە کە ئەو کارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاوڵاتییان، ئەمەش کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات و  کاتژمێرەکانی موەلیدەش کەم دەبێتەوە و چەندین کارمەندی ئێمە کە 70%ی لەگەڵ ئەوان کار دەکەن مووچەکەیان کەرتی تایبەت دەیدات".

وەزیری کارەبا روونیشیکردووەتەوە "ئێستا رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێت و پلان ھەیە زیاتر بکرێت و ھەر ئەمڕۆ کاتژمێرێک زیاتر دەبێت".
ر. ر


Qaiwan
Qaiwan