کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی ئەڵمانیا یەکخستنەوە و پڕچەککردنی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم لە سلێمانی کۆبوونەوە و لەبارەی پتەوکردنی ھەماھەنگی سەربازی نێوان ھەردوولا بەتایبەت لە بواری پڕچەککردن و راھێنان و یەکخستنەوە پێشمەرگە گفتوگۆیان کردووە و هەردولا بەردەوامی هاوکارییان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دووپاتکردوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە نوسینگەی راگەیاندنی ھاوسەرۆکی یەکێتیی بڵاویکردەوە هاتووە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سویک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی یاوەری کردووە و گفتوگۆ لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی، سەربازییەکان و ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگی سەربازی نێوان ھەردوولای بەتایبەت لە بواری پڕچەککردن و راھێنان و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان بەپێویست زانیوە لە چوارچێوەی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە، سوپاسی ھێزەکانی ئەڵمانیاشی کردووە کە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامی ھێزی پێشمەرگە بوون و داوایکرد ھاوکاری و ھاریکارییەکانیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە فراوانتر بکەن و پشتیوانی لە سەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکەن.
هاوسەرۆکی یەکێتیی داوای رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکانی کرد لەسەر بنەمای زانستی سەربازی سەردەم بێت و ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هەموو هەنگاوێک بە ئاڕاستەی بونیادنانی ھێزێک بنرێت کە لەئاست بەھێزی قەوارەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بێت، بۆ ئەوەش یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی دەربڕیوە.
هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکردووە "لە ماوەی رابردوو شکستپێھێنانی چەندین پیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و دژەتیرۆرەوە ئەوەمان پێدەڵێت هێشتا مەترسییەکان ماون و پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە".
ر. ر

بیروڕا