کوردستانی

گەنجێک لە رووباری خاپوری زاخۆ خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لە رووباری خاپوری زاخۆ خنکا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە ئاوی رووباری خاپور لە زاخۆ خنکا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی دهۆک لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە خەڵکی دومیزە، لە ئاوی رووباری خاپۆر لە زاخۆ خنکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای گەیشتنی هەواڵەکە تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە ئێستادا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ناوچەکە کراوە".

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێش لە هەمان رووبار پێنج ئەندامی خێزانێك کەوتنە ئاوەكەوە، کە دووانیان مام و برازا بوون و خنکان.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan