کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کوڕ و باوکێک بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەلار- کفری نزیک گوندی برایم خان دوو کەس برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ئەم شەو لەسەر رێگەی کەلار- کفری نزیک گووندی (برایم خان) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیکی جۆری (هوندا سەنتافی) دوو کەس برینداربوون کە شۆفێرو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شۆفێرەکە لەدایکبووی ساڵی 1975ەو سەرنشینەکەش لەدایکبووی 2004ە، کوڕو باوکن، تیمی هاتوچۆی ناحیەی سەرقڵا گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە وبریندارەکان بۆچارە سەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
ر. ر
بیروڕا



